zagros news agency

ئیران ڤیتۆکردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی لە لایەن ئەمریکاوە شەرمەزار کرد

دوای ئەوەی بۆ چوارەم جار ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاگربەستی غەززەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیتۆ کرد، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەکی تونددا گوتی، ئەمریکا بەم هەنگاوە مۆڵەتی درێژەدان بە کوشتار لە غەززە و لوبنانی پێشکەش بە ئیسرائیل کرد.
ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە تۆڕی ئێکس ئەم هەنگاوەی ئەمریکای بە بێشەرمانە وەسف کردووە و دەڵێت، سەرباری ئەوەی ١٤ ئەندام لە ١٥ ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دەنگیان بە ڕەشنووسی ئاگربەست لە غەززە دا، تەنیا حکوومەتی ئەمریکا ڕێگەی لە پەسندکردنی ئەم بڕیارنامەیە گرت و جارێکی دیکە دەریخست لە ١٣ مانگی ڕابردوودا بۆ کۆمەڵکوژیی خەڵکی غەززە هاودەستی ئیسرائیل بووە و نە هیچ بەهایەک بۆ گیانی خەڵکی بێتاوان دادەنێت و نە باوەڕیشی بە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌در: هه‌ر لایه‌نێک بانگه‌شه‌ی پاڵپشتیی ئێمه‌ بکات له‌ هه‌ڵبژاردن درۆزنه‌

سەڵاح

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌ت: کێشەی ئاو بۆ هاووڵاتییانمان بەرەو کۆتایی دەبەن

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح