zagros news agency

ئەمڕۆ شەممە، کەناڵی ‘ئێن بی سی نیوز’ کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای حزبوڵلای لوبنانی ئاشکرا کرد، کە ڕۆڵی هەبووە لە ئۆپەراسیۆنێکی ساڵی 2007 دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق.
‘ئێن بی سی نیوز’ ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا بووە هۆی کوژرانی سەرکردەیەکی دیاری حزبوڵڵای لوبنان بە ناوی عەلی موسا دەقدوق، کە ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە پلاندانان بۆ هێرشێکی مەترسیدار کە هێزەکانی ئەمەریکای کردە ئامانج لە عێراق.
تۆڕەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دەقدوق لە ساڵی 2007دا لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی بەشداری لە هێرشێکدا کردووە کە بووە هۆی کوژرانی پێنج سەربازی ئەمەریکی لە کەربەلا، بەڵام دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە ئازادکراوە.
لە 20ی 1ی 2007، دەقدوق پلانی هێرشێكی دانا، کە کۆمەڵگەیەکی ئەمنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و عێراق لە کەربەلا کردە ئامانج، کە چەکدارەکان خۆیان وەک تیمێکی ئەمنی ئەمەریکی نیشاندا، جلوبەرگی سەربازی ئەمەریکییان لەبەردا بوو، چەکی ئەمەریکیان پێبوو هەروەها هەندێکیان بە ئینگلیزی قسەیان دەکرد.
لە هێرشەکەدا هێرشبەرەکان نارنجۆک و تەقەمەنییان بەکارهێنا، کە بەهۆیەوە سەربازێکی ئەمەریکی بە نارنجۆکێک کوژرا، دواتر چەکدارەکان چوار سەربازی دیکەی ئەمەریکییان ڕفاند، هەروەها هێلیکۆپتەرە ئەمەریکییەکان بەدوای کاروانەکەدا ڕۆیشتن، بەڵام چەکدارەکان ئەو چوار سەربازەیان کوشت لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا بە پێ هەڵبێن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكایه‌تی هەرێمی كوردستان: هه‌رێم بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە

سەڵاح

هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان لەبارەی مامەڵەی ئاڵوگۆریی ئەلیکترۆنی ئاگادار دەکرێنەوە

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر كۆبووه‌وه‌

یاسین