zagros news agency

ئاپڵ لە ئامادەکاریدایە بۆ وەرچەرخانێکی تر لە ئایفۆنی نوشتاوە

 

لەکاتێکدا دەنگۆی بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی کۆمپانیای ئاپڵ کار لەسەر بەرهەمهێنانی ئایفۆنێکی نوشتاوە (Foldable) دەکات، پسپۆڕانی سەکۆ بەناوبانگەکانی وەک CNET، PCMag، Mashable و ZDNET پێداچوونەوەیان بۆ مێژووی گەورەترین وەرچەرخانە تەکنەلۆژییەکانی ئەم کۆمپانیایە کردووە. ئەم هەنگاوەی ئاپڵ لە چوارچێوەی ئامادەکارییە بەردەوامەکانیەتی بۆ ڕاگەیاندنی بەرهەمێک کە ڕەنگە سەرلەنوێ پێناسەی مۆبایلە ژیرەکان بکاتەوە.

پێشبینی دەکرێت خستنەڕووی ئایفۆنی نوشتاوە کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر تەواوی بواری تەکنەلۆژیا جێبهێڵێت، بەپێی ئەزموونەکانی ڕابردوو هەر کاتێک ئاپڵ بچێتە ناو کەرتێکی نوێی تەکنەلۆژیاوە، ستانداردەکانی بازاڕ دەگۆڕێت و کۆمپانیا ڕکابەرەکانیش ئاڕاستەی بەرهەمەکانیان بەرەو هەمان ڕێچکە دەگۆڕن.

شیكەرەوان ڕوونیدەکەنەوە کە ئەم پڕۆژەیەی ئاپڵ بڕیارێکی لەپڕ نییە، بەڵکو بەرهەمی ساڵانێک لێکۆڵینەوەی تیمی ئەندازیارانی کۆمپانیاکەیە لەژێر سەرپەرشتی تیم کوک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاپڵ. مێژووی کۆمپانیاکە لە سەردەمی ستیڤ جۆبسەوە تا ئێستا دەریخستووە کە ئاپڵ هەمیشە چاوەڕێی کاتی گونجاو دەکات بۆ تەواوکردنی تەکنەلۆژیاکانی پێش ئەوەی بە فەرمی پێشکەشی بەکارهێنەرانی بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەکات

یاسین

ئۆنسەیەک زێڕ نزیکدەبێتەوە لە 3400 دۆلار

سەڵاح