zagros news agency

تورکیا سەردانی دەم پاری بۆلای ئۆجالان تاوتوێ دەکات

وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، نوسراوەکەی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە قۆناغی هەڵسەنگاندن دایە.
یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، نوسراوێکیان لە دەم پارتییەوە پێگەیشتووە، تێیدا داوای بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراویی پەکەکە، دەکرێت، نووسراوەکە لە قۆناگی هەڵسەنگاندن دایە و دوای ماوەی پێویست وەڵام دەدرێتەوە.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دیت، رۆژی رابردوو دەوڵەت باخچەلی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەی داوای کردبوو دەم پارتی بچێتە ئیمرالی و لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە، دوای ئەو پەیامە راستەوخۆ دەم پارتی داواکاریی دیتنی پێشکەشی وەزارەتی داد کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەتروشی و سوودانی جەختیان لە رێگریکردن لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان کردەوە

یاسین

پێویستە بە زووترین کات ناوی دوکان و ڕێستۆرانتەکان بە کوردی بنوسرێن

یاسین

چاڤی لە پریمەرلیگدا داواکراوە

یاسین