zagros news agency

سوپای سووریا و ڕووسیا زیاتر لە ٨هەزار و ٧٠٠ خێزانیان دەربەدەر کرد

لە چەند ڕۆژی رابردوودا سوپای سووریا و ڕووسیا ٨هەزار و ٧٥٥ خێزانیان لە باکووری خۆرئاوای سووریا ناچار بە کۆچ کردووە.
هەماهەنگیی وڵامدانەوەی سووریا لە باکووری خۆرئاوای ئەم وڵاتە بڵاوی‌کردەوە سوپای سووریا و وێڕای هێزی ئاسمانیی ڕووسیا هێرشی خۆیان دژ به چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە باکووری خۆرئاوای ئەم وڵاتە پەرە پێداوە و ئەم هێرشانە بوونەتە هۆی ئەوەی هەتا ئێستا ٨هەزار و ٧٣٥ خێزان لە ناوچەکە ناچار بن لە ترسی کوژران ماڵی خۆیان جێ بهێڵن.
ئەم سەرچاوە سووریایە دەڵێت زۆربەی ئەم کۆچبەرانە ژن و منداڵن و ڕوویان لە چۆڵیان کردووە و لە نێو زەویی کشتوکاڵیدا لەوپەڕی خراپیدا دەژیین.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

پارێزگاری هەولێر: ” داخستنی ئێن ئاڕ تی بەهۆی سووکایەتی بووە بە سیمبوولەکانی نیشتیمان “

یاسین

ترەمپ: مادۆرۆ و خێزانەکەی دەستگیرکران

سەڵاح