zagros news agency

پارێزگاری هەولێر: ” داخستنی ئێن ئاڕ تی بەهۆی سووکایەتی بووە بە سیمبوولەکانی نیشتیمان “

 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: ” هۆکاری داخستنی نوسینگەی ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە بڕیاری حزبی و شەخسییەوە نەبووە، بەڵکو بەهۆی سووکایەتی کردن بووە بە سیمبوولەکانی نیشتیمان”.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.2.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە داخستنی نووسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر، رایگەیاند: ” کەناڵی ئێن ئاڕ تی پێشلکاری بەرانبەر سیمبووڵەکانی نیشتیمانی کردووە، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە بڕیاری داخستنی دراوە و بڕیاری داخستنی لە نوسینگەکانی تەواوی کوردستانە، نەوەک تەنیا پارێزگایەک یان دوو پارێزگا”.

ئاشکراشی کرد، ناردنی هێز بۆ سەر کەناڵەکە راست نییە، وەزارەتی رۆشنبیرە ئاگادارە و نوێنەری لە لێژنەکە دا هەبووە و داخستنەکەش بە بڕیاری دادگابووە و دوورە لە بڕیاری حزبی.

پارێزگاری هەولێر جەختیشی لەوەکردەوە، بڕیارەکە دوورە لە شەخسی و حزبی، داخستنی نووسنگەی ئەو کەناڵە بەهۆی شێواندنی وێنەی سەرکردەکان بووە لە شاشەکەیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆڤاری فۆریسی ئەمەریکی: کوردستان بە سەرپەرشتیی بارزانی رۆڵی دیپلۆماسی گەورە دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد لە سوریا

یاسین

فەرماندەی هێزی بۆشایی ئاسمانی ئێران: وەڵمای پەشیمانکەرەوە بە ئیسرائیل دەدەین

سەڵاح

ئێران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات              

سەڵاح