zagros news agency

پزیشکیان: هێرشبەرانی سەر دەستەڵاتی سووریا تیرۆریستن

مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە تیرۆریست ناو دەبات و دەڵێت نابێت ڕێگەیان پێ بدرێت لەنێو ئەم وڵاتەدا شەڕ هەڵاییسێننەوە و خوێن بڕێژن.
پزشکیان دەڵێت: نابێت ڕێگا بدەین تیرۆریستان و پیلانگێڕان بتوانن جارێکی دیکە لە ناوچەکەدا شەڕ هەڵاییسێنن و خوێن بڕێژن.
سەرۆک‌کۆماری ئێران هەروەها گوتی: “پێویستە هەوڵ‌بدەین، جا لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بێت، یان لە ڕێگەی هەماهەنگیی نێوان ئێمە و وڵاتانی دیکەدا کە دەبێت ئەم هەماهەنگییە پێک بێنین. ئێمە لەگەڵ موسڵمانان و وڵاتانی ناوچەکە براین. ”
ئەم لێدوانەی پزشکیان لە کاتێکدایە، دوای هێرشی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و داگیرکردنی شاری حەلب و پانتاییەکی بەرچاوی ئەم وڵاتە، کۆماری ئیسلامی ئێران جموجۆڵی دیپلوماسیی بۆ پشتگیری کردنی بەشار ئەسەد چڕتر کردووتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەماس: بۆ ئاگربەست زۆر نزیکین

یاسین

وەزارەتی ناوخۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئەو بیانیانە دەکات کە بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

سەڵاح

گوتەبێژی یەکێتیی زانایان ڕوونکردنەوە لەبارەی سواڵکردن دەدات

سەڵاح