zagros news agency

ئاسایشی هەولێر سیناریۆی ڕوداوێکی کوشتن ئاشکرا دەکات

 

دوای ئەوەی لە شەوی ڕابردو لە زۆربەی پێگەو پەڕەکانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە  تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان گرتەڤیدیۆیەک بڵاو کرایەوە و کە تاوانێکی کوشتن ڕویداوە لە ناوشاری هەولێر،دەست بەجێ لە لایەن هێزەکانمانەوە بەدواداچون ئەنجامدرا، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر،ئەو قوتابیەی کە لە گرتەڤیدێۆکە وا پیشان دەدرێت کە دەکوژرێت  و خاوەنی ئەو دوکانەی کە کامێرەی چاودێرەکەی تێدایە دەستگیر کران، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ئەم گرتەڤیدێۆیە لە لایەن چەند قوتابیەکی پەیمانگای پۆڵەتەکنیکی بەشێوەی کورتەفلمێک تۆمار کراوە ، بەمەبەستی ئەنجامدانی (سیمینار)ێک لە پەیمانگاکەیان، دواتر گرتە ڤیدۆیەکە مۆنتاژ کراوە و بڵاو کراوەتەوە و هێچ جۆرە چەکێک تێیدا بەکار نەهاتوە،ئەوەی جێگەی سەرنجە زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەبێ ئەوەی لە ڕاستی و دروستی ئەم ڕوداوە دڵنیابن و بکۆڵنەوە گرتەڤیدۆکەیان بڵاو کردەوە ، بۆیە داوا دەکەین لە دەزگا میدیایەکان لەکاتی بونی هەر ڕوداوێک لە بونی ڕوداوەکە دڵنیابنەوە تاکو کاری پیشەی و متمانەی خۆیان لەدەست نەدەن.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

٣دیسمبر ٢٠٢٤

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بلینکن: ده‌مانه‌وێت حکومەتە کاتییەکە سوریا چەکە کیمیاییەکان بدۆزێتەوە و لە ناوییان ببات

سەڵاح

سێباستیان ستان و سکارلێت جۆهانسن دەچنە جیھانی باتمانەوە

ART

سه‌دان زیاره‌تكاری پاكستانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا گیریان خواردووه‌

سەڵاح