ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ترەمپ ئەمریکییەکی بە ڕەچەڵەک عێراقی وەک ڕاوێژکاری باڵای خۆی دەستنیشان دەکات

 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ئەلینا حەبە، ئەمریکی بە ڕەچەڵەک عێراقی، بە ئایین مەسیحی، وەک ڕاوێژکاری باڵای خۆی دامەزراندووە.

حەبە یەکێکە لە ئەندامانی تیمی پارێزەرانی ترامپ لە دۆسێی (پارەی بێدەنگ) لە نیویۆرک.

ترامپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی، گوتی: “ئەو جێگیر بووە لە دڵسۆزیدا و ئیرادەی بێ وێنەیە، لە زۆر دادگایی و ڕۆژانی بێ ژمار لە دادگادا لە تەنیشتم وەستاوە.”

ئەلینا حەبە، کە تەمەنی 40 ساڵە، پێشتر وەكوو پارێزەرێك بەرگری لە ترامپ کردووە و گوتەبێژی یاسایی كاروبارەكانی بووە.

ترامپ وەك یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە خولی پێشووی بە تاوانی جینایی حوکم درا.

لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، دەستەیەکی دادوەری لە نیویۆرک بڕیاریان دا، کە ئەو تاوانبارە بە هەموو ئەو 34 تۆمەتەی، کە ئاراستەی کرابوون.

ئەم تۆمەتانە پەیوەندییان هەبوو بە پلانێک بۆ کاریگەریی دانانی نایاسایی لەسەر هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016.

ئەم کاریگەرییە نایاساییە لە ڕێگەی پێدانی پارە بۆ بێدەنگکردنی ئەکتەرێکی فیلمی پۆڕنۆگرافی ئەنجام درابوو.

ئەو ئەکتەرە پڕوپاگەندەی کردبوو، کە پەیوەندیی سێکسی لەگەڵ ترامپدا هەبووە.

پێدانی پارە بۆ شاردنەوەی ئەو زانیارییە لە دەنگدەران، بە مەبەستی کاریگەری دانان لەسەر هەڵبژاردن، لە دەستوور و یاساكانی ئەمریكا کارێکی نایاساییە و بە تاوانی جینایی دادەنرێت.

حەبە لە ڕەچەڵەک عێراقییە و کلدانییە، کە گەورەترین تایەفەی مەسیحییە لە عێراق و سەر بە ڕێوڕەسمە ڕۆژهەڵاتییەکانی کڵێسای کاسۆلیکە.

پێشتر ترامپ مەسعەد بۆلس، کە ڕەچەڵەکی لوبنانییە، وەک ڕاوێژکاری باڵا بۆ کاروباری عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژاردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید بایکۆتی مەراسیمی باڵۆن دۆر دەکات

یاسین

ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچە و دەروازە سنوورییەکان تاوتوێ دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆزی ئیتالیا دەکات

یاسین