zagros news agency

ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی سووریا: نەخشەی زیندانە نهێنییەکان لە ئەسەد وەربگیرێت

رێکخراوی بەرگریی شارستانیی سووریا داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات نەخشەی زیندانە نهێنییەکانی سووریا لە بەشار ئەسەد وەربگرن.
“ڕائید سالح” بەڕێوەبەری رێکخراوی بەرگریی شارستانیی سووریا ڕایگەیاند، لە نامەیەکدا داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، لەڕێگەی نێوەندگیری نێودەوڵەتیی و رووسیاوە فشار بخەنە سەر بەشار ئەسەد ، ناوی زیندانییەکان و نەخشەی زیندانە نهێنییەکانی لە سووریا ڕادەست بکات.
ڕائید سالح گوتی: رژێمی لەنێوچووی ئەسەد بۆ ماوەیەکی درێژ خەڵکی سووریای کوشتووە و دەستگیری کردوون، دەستەبەرکردنی دادپەروەریی بۆ قوربانیان و بە بەرپرسیارناساندن و لێپرسینەوە لە تاوانبار، هەنگاوێکە بۆ ساڕێژکردنی برینی گەلی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتە

سەڵاح

وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هۆشداری دایه‌ خامه‌نه‌ئی

سەڵاح

تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی دیبلۆماسی وڵاتان کۆبونەوە

سەڵاح