zagros news agency

حکوومەتی کاتی سووریا داوا لە ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات ئیسرائیل ناچار بەکشانەوە بکات

حکوومەتی کاتی سووریا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، ئیسرائیل ناچار بکات دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر خاکی سووریا بوەستێنێت و لەو ناوچانەش بکشێتەوە کە لە باکووردا هاتۆتە پێشەوە، چونکە ئەمە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ساڵی 1974ـە.
ئاژانسی ئاسۆشێتد پرێس بڵاویکردووەتەوە، باڵیۆزی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، قوسەی ئەلزحاک، ڕایگەیاندووە، “ئەو بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی حکوومەتەکەی کاردەکات بۆ خستنەڕووی داواکارییەکان، ئەمەش یەکەم پەیامە کە لەلایەن حکوومەتی کاتی سووریاوە ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، حکوومەتی کاتی سوووریا لە 9ـی کانوونی یەکەمدا لەسەر پرسی ئسرائیل دوونامەی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە.
قوسەی، باڵیۆزی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیویەتی: “لە کاتێکدا سووریا لە قۆناغێکی نوێی مێژووی خۆیدایە، گەلەکەی ئاواتەخوازن وڵاتێکی ئازاد و یەکسان و سەروەری یاسا دابمەزرێنن و پراکتیزەی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بکەن، لەوکاتەشدا سوپای داگیرکەری ئیسرائیل هاتۆتە ناو خاکی سووریا لە چیای شێخ و پارێزگای قونەیترە”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ: بۆچوونم له‌ ناردنی خەڵکی غەززە بۆ وڵاتانی دراوسێ نه‌گۆڕاوه‌

سەڵاح

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی كتێبخانه‌ و دەستنووسەکانی مامۆستای كۆچكردوو عه‌زیز گه‌ردی

یاسین

عێراق به هێڵێکی دەریایی مەودای نێوان سێ وڵات لەڕێگەی بەسڕەوە کورت دەکاتەوە

یاسین