کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا رایدەگەیەنێت؛ هیچ بڕیارێکیان سەبارەت بەداهاتووی بنکە سەربازییەکانیان لە سووریا نەداوە.
دمیتری پیسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا ناسراو بە کرملن بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، هێشتا حکوومەتی رووسیا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بەجارەنووسی بنکە سەربازییەکانیان لە سووریا نەداوە.
قسەکانی پیسکۆڤ لەکاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، باڵیۆزخانەکەیان لە سووریا داناخەن و بەردەوامن دەبن لە کارەکانیان.