بزوتنەوەی حەماس دەڵێت؛ ئێستا گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ مەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە لە هەموو کاتێک نزیکترە.
حەماس، جیهاد و بەرەی میللی فەلەستینی، لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆبوونەوە و باسیان لە پێشهاتەکانی غەززە و دانوستانەکانی ئاگربەست و ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان کرد.
سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە، ئەو گروپە فەڵەستینیانە باسیان لەوەکردووە؛ لەم کاتەدا گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە نزیکە، ئەگەر حکوومەتەکەی ناتانیاهۆ مەرجی نوێی نەسەپێنێت.
هەواڵی داهاتوو