zagros news agency

وەزیری دەرەوەی حکومه‌تی کاتیی سووریا: کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانی سووریای دیموکرات چەک دابنێن

 

وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت هیچ بیانوویەک بۆ بوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سووریا نەماوە، و ئەوان بەڵێنی دڵنیابوون لە نوێنەرایەتی کورد لە حکومەتی نوێدا داوە.

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە لە حکومەتی کاتیی سووریا بە فایننشڵ تایمز گوتووە، حکومەتی نوێ دەتوانێت زیندانەکانی ژێر دەستی هەسەدە ئیدارەی بکات کە هەزاران گیراوی داعشی تێدایە.

هەروەها گوتی هیچ بیانوویەک بۆ مانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات نەماوە.

شەیبانی، دەربارەی دۆزی کوردیش گوتی، دەسەڵاتی نوێ بەڵێنی دڵنیابوون لە مافەکانی کوردی لە دەستووری نوێی سووریادا داوە و دڵنیای کردوونەوە کوردانی سووریا لە حکومەتی نوێدا نوێنەریان دەبێت.

وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا هەروەها گوتی، ئەوان کار لەسەر ئەوە دەکەن بە وڵاتانی ئەوروپایی و کەنداوی بگەیەنن سووریا نابێتە مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێک.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەمریکا بە راگرتنی موچەی حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەکات

یاسین

پارێزگاری هه‌ولێر و كۆنسولی ئیمارات … ” خواستى بره‌ودانى زیاتری به‌ هه‌موو بواره‌كانى هاریكاریى و هاوبه‌شی دووپات دەكەنەوە “

یاسین

پاپای ڤاتیکان: شەڕی غەززە وەحشیگەرییە و شەڕ نییە

سەڵاح