zagros news agency

ئەندۆنیسیا لەو دوو فڕۆکەوانە دەپێچێتەوە بۆ ماوەی ٢٨خولەک خەویان لێکەوت

پاش خەوتنی دوو فڕۆکەوانی فرۆکەی “باتیک‌ئەیری”ی ئەندۆنسیا، فۆرکەکە بۆ ماوەیەک لە ڕێڕەوی خۆی لە ئاسماندا لایداوە و دواتر گەڕاوەتەوە سەر هێڵ.
وزارەتی گواستنەوەی ئەندۆنسیا لێکۆڵینەوە‌ی لەو دوو فڕۆکەوانە دەست پێکردووە لە کاتی فڕین بە ئاسماندا بۆ ماوەی ٢٨ خولەک خەویان لێکەوتووە.
ئەم دوو فڕۆکەوانە لە کاتی فڕین لە شاری “سوولاسی”یەوە بۆ “جاکارتا”ی پایتخەتی ئەندۆنسیا خەویان لێکەوتووە.
ئێستا ئیزنی فڕینی هەردوو فڕۆکەوانەکە ڕاگیراوە.
ئەم فڕۆکەیە بە ٣٢٠ سەرنشینەوە بۆ ماوەیەکی کورت لە ڕێڕەوی سەرەکی لایداوە و بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی و زیان بە هیچکام لە سەرنشیانی نەگەیشتووە.
ئەم ڕووداوە لە ٢٥ی مانگی ڕابردوودا ڕووی داوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەی ئەندۆنسیا، نیوکاتژمێر دوای فڕینی فڕۆکە، فڕۆکەوانەکە بە مەبەستی حەسانەوەی خۆی کۆنتڕۆڵی فڕۆکەی بە یارمەتیدەرە ٣٢ ساڵانەکەی ئەسپاردووە و ئەویش خەوی لێکەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كفری جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی: عێراق پێویستی بەوەیە نرخی نەوت لەسەرووی 90 دۆلارەوە بێت

سەڵاح

له‌ هه‌ولێر پێنج پۆندی دیکە دروست ده‌كرێت

سەڵاح