ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێكخراوی كارۆن بۆ مافی مرۆڤ: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، دەیان شاعیر و چالاکی عەرەب لە ئێران دەستگیر کراون

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فارسییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، دەیان شاعیر و چالاکوانی عەرەب لە پارێزگای خوزستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون و پاساوی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانە عەرەبانە، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە، لەدوای ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا.

هەریەک لە ئاژانسی (ئێران وایر و ئێران ئینتەرناشناڵ) لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دەستگیرکردنی دەیان هاووڵاتیی عەرەب لە پارێزگای خوزستان نووسیویان: ”تا ئێستا ناسنامەی 28 هاووڵاتییان پشتڕاست کردووەتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون.“

لە هەمان کاتدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (کارون) لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: ”لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نزیکەی 30 هاووڵاتیی عەرەبی خەڵکی ئەهواز، شەدگان، ڕەمشیر، شوشتار، خوڕەمشار و سوسەنگەردیان دەستگیر کردووە.“

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ماوەیەدا زیاتر لە 100 هاووڵاتی بانگهێشتی گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران (114 بارەگای هەواڵ) و وەزارەتی ئیتلاعات (113 مەڵبەندی هەواڵ) لە پارێزگای خوزستان کراون و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە کراونەتەوە.

شیاوی باسە، ڕێکخراوی کارون بۆ مافی مرۆڤ، تایبەتە بە پێشێلکردنی مافی هاووڵاتییانی عەرەب لە ئێران، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: ”زۆربەی ئەو دەستبەسەرکراوانە چالاکی فەرهەنگی، مەدەنی، ڕاگەیاندن و شاعیرانن و بەشێکیشیان لە چالاکانی بواری ژینگەن.“

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د: ئامادەین بۆ ڕادەستکردنەوەی دەسەڵات بە ئۆپۆزسیۆن

سەڵاح

پاکستان… كه‌سێكی کریستیانی لەسەر ئاینی دەکوژرێت

سەڵاح

توركیا كوژرانی پێنج چه‌كداری په‌كه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند

یاسین