zagros news agency

ئێران هاووڵاتییەکی ئێرانی-ئەڵمانیی لە زیندان ئازاد کرد

ناهید تەقەوی، هاووڵاتیی ئێرانی_ئەڵمانی کە پاییزی ٢٠٢٠ لە سەردانێکیدا بۆ ئێران لەلایەن هەواڵگریی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر دادگای شۆڕشی ئێران بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە گرووپێکی نایاساییدا سزای ١٠ ساڵ و هەشت مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند، ئازاد کرا.
مەریەم کەلارین کچی ناهید تەقەوی ڕۆژی دووشەممە وێنەیەکی خۆی و دایکی لە تۆڕی ئێکس بڵاو کردەوە و نووسیی، تەواو، ناهید ئازاد بوو!
هاوکات ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە تۆڕی ئێکس نووسیی، چرکەی دڵخۆشییەکی گەورەیە کە ناهید تەقەوی دەتوانێت جارێکی دیکە خێزانەکەی خۆی لە باوەش بگرێتەوە.
مانگی ڕابردوو جەمشید شارمەهد، هاووڵاتیی ئێرانی ئەڵمانی لە ئێران لە سێدارە درا. لە ڕۆژانی ڕابردووشدا هاووڵاتییەکی سویسری لە زیندانەکانی ئێران گیانی لە دەست دا. سێ هاووڵاتیی فەرەنسییش لە زیندانەکانی ئێرانن کە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت، ئێران ئەو کەسانەی بە بارمتە گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جەیسن ستاتام بە فیلمی “Mutiny” دەگەڕێتەوە

ART

نۆره‌ی چاوپێكه‌وتنی پێشکەشکارانی دامەزراندن لە کارتی نیشتیمانی کفری راگه‌یه‌نرا

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی: سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی دهۆك و زاخۆ شانازیەکا مەزنە بۆ تەڤ کوردستانییان

سەڵاح