zagros news agency

ژمارەی تووشبوانی بە نەخۆشیی به هۆی پیس‌بوونی کەش و هەوا لە ئێران لە زیادبوونە

ژمارەی
سەرۆکی گرووپی پاکی و گۆڕانی کەشوهەوای وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ١٥ مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ـوە تا ئێستا بەهۆی پیسبوونی کەشوهەواوە، بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی هەناسە سەردانی نەخۆشخانە حکوومییەکانیان کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ بە ڕێژەی ٣٠٪ زیادی کردووە.
عەباس شاهسیوەنی دەڵێت، ساڵی ٢٠٢٣ ژمارەی مردنی هاووڵاتییانی ئێران بەهۆی پیسبوونی کەشوهەواوە ٣٠ هەزار و ٦٩٢ کەس بووە کە بەراورد بە ساڵی پێشتر ١٧٪ زیادی کردووە.
بەپێی دواین توێژینەوەی وەزارەتی تەندروستیی ئێرانیش تێچووی ساڵانەی مردنی ئەو نەخۆشانەی بە هۆی پیسبوونی کەشوهەواوە گیانیان سپاردووە، ١٢ ملیار دۆلار بووە.
هۆکاری سەرەکیی پیسبوونی هەوای شارەکانی ئێران بەکارهێنانی مازۆت و سووتەمەنیی بەردبوویە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و کارگە پیشەسازییەکاندا، ئەوەش بەهۆی کورتهێنانی گازی وڵاتەکەوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵکەوت مستەفا چیرۆکی کچە نیشانشکێنێکی کورد بە جیهانی دەکات

ART

ئەردۆغان: عەبدوڵڵا ئۆجەلان پشتگیرییەکی باشی پرۆسەی ئاشتی دەکات

یاسین

هێزه‌كانی رووسی له‌ پیشڕه‌وی به‌رده‌وامن و سێیه‌مین شاریان كۆنترۆل كرد

سەڵاح