zagros news agency

وەزیری دەرەوەی سووریا: کۆمەڵگەی کوردی لەسەر دەستی ڕژێمی ئەسەد تووشی ستەم و ئازار بووە

 

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، کۆمەڵگەی کوردی لە سووریا لەسەر دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد تووشی ستەم و ئازار بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-1-2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی نوێی سووریا لە پلاتفۆڕمی ‘ئێکس’ پەیامێکی بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردەوە و گوتی: “کورد لە سووریا جوانی و درەوشاوەیی بە گەلی سووریا بەخشیووە، کۆمەڵگەی کوردی لە سووریا لەسەر دەستی ڕژێمی بەشار ئەسەد تووشی ئازار و ستەم بووە.”
ئاماژەی بەوەشکرد: “ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بنیاتنانی وڵاتێک کە هەمووان هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن.”

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

هێلەکانی ئەنتەرنێت رادەگیرێت

یاسین

زەیدی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە زانیارییەکانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: بە هیچ جۆرێك واز لە هیچ مافێكی دەستوورییمان ناهێنین

دڵشاد