ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دۆزینەوەی بارێکی چەکی حزبوڵڵا لە سنووری سووریا و لوبنان

وەزارەتی نێوخۆی سووریا، یەکشەممە ٢٦ی کانوونی دووه‌م ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە بارێکی گەورەی چەکیان لە سنووری لوبنان دۆزییەوە و دەستیان بەسەردا گرت.
بە گوتەی وەزارەتی نێوخۆی سووریا، بارە چەک و تەقەمەنییە دۆزراوەکە لە ناوچەی “سەرغایا” لە دەوروبەری دیمەشق لە رێگای گواستنەوە بۆ گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان دەستی بەسەردا گیراوە.
ئەمە دووەم عەمەلیاتی دۆزینەوەی چەک و تەقەمەنییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سووریاوە لە ماوەی کەمتر لە حەفتەیەکدا. پێش ئەمەش، رۆژی هەینی، وەزارەتی نێوخۆی سووریا هەواڵی دۆزینەوە و دەستبەسەرداگرتنی بارێکی‌تر چەک و مووشەکی لە پارێزگای “تەرتووس” ڕاگەیاند بڕیار بوو بۆ لوبنان بگوازرێتەوە.
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی نوێی سووریا، پێش‌تر جەختی کردبووەوە ڕێگە نادات وڵاتەکەی ببێتە کەناڵێک بۆ گواستنەوەی چەک و لەسەر پێویستی کۆنترۆڵی سنوورەکان و پێش‌گرتن لە قاچاخ جەختی کردبووەوە.
هەروەها ئەو جەختی لەسەر پێویستیی رێکخستنی دەروازە یاساییەکانی نێوان هەردوو وڵات، داخستنی دەروازە نایاساییەکان و رێگریکردن لە قاچاخی کاڵا لە سنووری سووریا و لوبنان کردەوە و ڕایگەیاند هێزە سەربازییەکان لە پرۆسەی ڕاهێناندان بۆ پاراستنی سنوورەکان بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

١٥٣ فڕۆکەی چینی ئاسمانی تایوانیان بەزاندووە

یاسین

دیاردەی دەستفرۆشی لە لێوار جادەی نێو ئێران و خۆرهەڵات لە پەرەسەندن دایە

یاسین

ڕێبەری ئێران: قوتابیانی زانکۆکانی ئەمریکا لە بەرەی مقاومەی ئیسلامی دان

سەڵاح