zagros news agency

ئەردۆغان میوانداری شاندێکی بزووتنەوەی حەماس دەکات

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی کانوونی دووهەم ڕایگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە پێشوازی‌ی لە شاندێکی بزووتنەوەی حەماس کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، ئەمە یەکەم شاندی فەرمی بزووتنەوەی حەماسە لە کاتی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە لە غەززەوە سەردانی تورکیا دەکات.
پەیامنێری ڕووسیا ئەلیەوم گوتی: ئەم شانده‌ی حەماس لە لایەن موحەممەد دەروێشی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەم بزووتەنەوەی سەرۆکایەتی دەکرا.
خالید مەشعەل، سەرۆکی حەماس لە دەرەوەی غەززە، خەلیل ئەلحەییە، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ئەم بزووتنەوەیە و زاهیر جەبارین، بەرپرسی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا لەگەڵ دوو بەرپرسی دیکە لەم شاندەدا ئامادە بوون.
لە لایەن تورکیاشەوە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، ئیبراهیم کالین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا، و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە ئامادە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئەڵمانیا مافی مانەوە لە 8 هەزار 232 کەس وەرگیراوەتەوە

سەڵاح

قەیرانی کارەبا لە سووریا بەردەوامە؛ هاوردەکردنی گاز چارەسەر نەبوو

یاسین

خاوەن مۆلیدەیەک لەلایەن فەرمانبەرێکی وەزارەتی کارەباوە کوژرا

سەڵاح