zagros news agency

کۆمپانیای Apple وەشانی IOS 18.3 بڵاوکردەوە

 

کۆمپانیای (Apple) بەشێوەیەکی فەرمی وەشانی (iOS 18.3) بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ و چاکسازی نوێ بۆ () پشتگیری لێکراوەکان بڵاو کردەوە کە برریتین لە :

• نوێکاری Visual Intelligence و دوگمەی Camera Control (هەموو مۆدێلەکانی ئایفۆن 16)
– ناسینەوەی ئاژەڵ و ڕووەکەکان بە ئاسانی
– زیادکردنی کاتی بۆنەکان لە ڕێگەی Visual Intelligence بۆ ئەپی Calendar

• نوێکاری Notification Summaries (ئایفۆن 15 پرۆ و هەموو مۆدێلەکانی ئایفۆن 16)
– دەستکاری کردنی تایبەتمەندییەکە لە شاشە قوفڵەوە
– ئێستا هەر ئاگانامەیەک لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکەوە پوخت بکرێتەوە ئەوا فۆنتەکەی بە شێوەی لار (Italic) و Gylph دەنووسرێت
– لابردنی تایبەتمەندییەکە بۆ ماوەیەکی کاتی لە ئەپەکانی هەواڵ

• نوێکارییەکانی دیکە
– ئەپی Calculator ناسراو بە حاسبە لەناو خەڵک لەم وەشانە دەتوانێت دواین هاوکێشەی ئەنجامدراو دوبارە بکاتەوە بەتەنها پەنجە نان لە دوگمە یەکسانە
– چاککردنەوەی دیار نەمانی تەختەکلیل (کیبۆرد) لەو کاتەی داواکاری بۆ Siri دەنووسیت

هەواڵی پەیوەندیدار

سامسۆنگ زنجیرە مۆبایلی Samsung Galaxy S25 نمایش کرد

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

ڕاگەیندراوێك لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە

یاسین