zagros news agency

٥٨ خێزانی دێرەزوور لە کەمپی عەریشای حەسەکە دەردەچن

میدیای نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ ٥٨ خێزانی دێرەزووری لە کەمپی عەریشا کە لە گوندەکانی حەسەکەیە دەردەچن و دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.
بەپێی ئەوەی بڵاو کراوەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی دەردەچن ٣٠٥ کەسن و ئەو کەسانە بە ویستی خۆیان دەچنەوە شوێنی خۆیان.
کەمپی عەریشا ٢٥ کیلۆمتر لە باشووری حەسەکە دوورە و یەکێکە لە گەورەترین کەمپەکانی ئەم ناوچەیە و نزیکەی ١٤ هەزار کەس لە خۆی دەگرێت و زۆربەیان خەڵکی دێرەزوورن.

هەواڵی پەیوەندیدار

زێلێنسکی: سەربازانی کۆریای باکوور سێ هەزارکەسیان لە شەڕدا کوژراون و بریندار بوون

سەڵاح

ئەمریکا ١٢ بەرپرسی دیکەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە

سەڵاح

ئیسرائیل لە نزیک جۆلان خاڵی چاودێری دروست دەکات

یاسین