ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دەم پارتی: سزادانی زەیدان هەوڵێکە بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا

“پارتی ئازادی و دیموکراسیی گەلان” (دەم پارتی) کاردانەوەی توندی بەرانبەر بە سزادانی عەبدوڵڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانیی وان نیشاندا و ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە هەوڵێکە بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
“توڵای هاتیمئۆغڵولاری”، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا، لەدوای داواکاری دەوڵەت باخچەلی بۆ زیندووکردنەوەی برایەتی تورک-کورد، گفتوگۆکان لەگەڵ زیندانی ئیمرالی دەستی پێکردووە و بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە شێوازی ئاشتیانە و دیموکراسییانە باس لە پڕۆسەیەکی دیالۆگ کراوە.
هاتیمئۆغڵولاری ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ بە سزادانی هاوسەرۆکانی شارەوانی و دانانی قەییووم لە شوێنیان، پڕۆسەی دیالۆگ بۆ ئاشتی دەشێوێندرێت. ئێمە وەک دەم پارتی ئەمە قبوڵ ناکەین و گەلی کورد و خەڵکی تورکیا لەگەڵ درێژەدان بە پڕۆسەی ئاشتی و دیالۆگەکان لەسەر ئەم پرسەن.”
ئەم لێدوانەی دەم پارتی لە کاتێکدایە دادگای تورکیا عەبدوڵڵا زەیدانی بە سێ ساڵ و نۆ مانگ زیندانی سزادا، ئەمەش کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و بە هەوڵێک بۆ تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتی لە قەڵەم دەدرێت. دەم پارتی، جەخت دەکاتەوە ئەوان بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە و لە تورکیا لەگەڵ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کوردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پێوەرەکانی چاودێريی تەندروستيی ساڵی 2025، بەغدا لە دوایین ڕیزبەندی جیهاندایە

سەڵاح

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین

توركیا… ٢٤٢ کۆچبەری نایاسایی ده‌ستگیر كران

سەڵاح