ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێوەندیی ناڕاستەوخۆمان لەگەڵ دیمەشق هەیە

ئێران ڕایگەیاندووە، لە ڕێگەی کەناڵی ناڕاستەوخۆوە پێوەندیی لەگەڵ حکوومەتی کاتیی دیمەشق هەیە. نوێنەری تایبەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاروباری سووریادا ڕایگەیاند: تاران “پەیام”ی لە حکوومەتی نوێی سووریاوە پێگەیشتووە.
دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریا و ڕووخانی بەشار ئەسەد لە دێسەمبەری ٢٠٢٤دا، ئێران ڕایگەیاند پەیامی لە حکوومەتی نوێی دیمەشقەوە پێگەیشتووە. محەممەدڕەزا ڕەئووف شەیبانی، نوێنەری تایبەتیی ئێران لە کاروباری سووریادا، بە ئاماژە بە پێشهاتە نوێیەکان ڕایگەیاند: “کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی ناڕاستەوخۆ پێوەندیی لەگەڵ دیمەشق هەیە و پەیامیشمان پێگەیشتووە.”
ناوبراو زیادی کرد ڕوانگەی ئێران بۆ پێشهاتەکانی سووریا “داهاتووبینانە”یە و بڕیاردان لەسەر ئاستی پێوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی نوێ لە کاتی گونجاودا دەدرێت.
ئەم لێدوانانە لە وەڵامی قسەکانی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتیی سووریادا بوو. ناوبراو لە وتووێژێکدا ڕایگەیاندبوو: “سووریا ناتوانێت بەبێ پێوەندی لەگەڵ وڵاتێکی گرینگی وەک ئێران بەردەوام بێت، بەڵام ئەم پێوەندییانە پێویستە لەسەر بنەمای ڕێزی دووقۆڵی و دەستتێوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆی هەردوو وڵات بێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرماندی ئەرکانی بەرگریی بریتانیا: ئسیرائیل توانای بەرگریی ئێرانی بە تەواوی لە نێو بردووە

سەڵاح

بابە چاویش: بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ بەخشینی مانگانە بە رزگاربوانی دەستی داعش هەنگاوێكی گرنگە

یاسین

ئۆنروا: ٤ هەزار لۆریی هەڵگری ئارد و خۆراکی ئامادە بۆ بەکارهێنان بۆ چوونە نێو غەززە ئامادەن

سەڵاح