zagros news agency

هێرش بۆسەر گروپە چەکدارەکان لە باکووری سووریا کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە

چوار چەکداری سەر بە تورکیا لە دەوروبەری مەنبج و بەنداوی تشرین کوژران و بریندار بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاوی کردەوە، هێزە تایبەتەکانیان خاڵێکی گرووپە چەکدارەکانیان لە بەرەی “دێر حافر” و گوندی “ئەلئیمام” لە دەوروبەری مەنبج کردە ئامانج و تێیدا دوو چەکدار کوژران و دوانی دیکەش بریندار بوون.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، سەرەڕای زیانە گیانییەکان، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئەم چەکدارانەش لەنێوبراوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی ناوبراو، لە چوارچێوەی بەردەوامی شەڕدا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، هەسەدە دوو هێرشی جیاوازی لە گرێی سیریەتێل و گوندی حاجی حسێن لە دەوروبەری بەنداوی تشرین ئەنجام داوە و تێیدا ژمارەیەک لە چەکدارەکان کوژراون و بریندار کراون و زیانی ماددیش بە گرووپەکان گەیەنراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو بڕیار لە ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای عێراقەوە

یاسین

کەشناسی هەرێم :پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

یاسین