zagros news agency

لە ڕاپرسییەکدا لە تورکیا، پارتی گەلی کۆماری لە پێشە

لە کۆتاهەمین راپرسیدا، دەنگەکانی پارتی گەلی کۆماریی ئۆپۆزیسیۆن لەپێش دەنگەکانی پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان دایە.
کۆمپانیای ئاساڵ راپرسییەکی لە 26 پارێزگای تورکیا و لەگەڵ دوو هەزار کەس کردووە. بەگوێرەی راپرسییەکە پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و لەسەدا 31.6ـی دەنگەکانی وەرگرتووە. لە پلەی دووەم ئاکپارتی دێت و دەنگەکانی لەسەدا 30.9ـیە. هاوکات بەر لە دابەشکردنی، دەنگی خۆڵەمێشی بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لەسەدا 37.9ـیە. لە راپرسییەکەدا دەنگی دەم پارتی لەسەدا 9.3ـیە. راپرسییەکە لەکاتێکدایە، ئۆپۆزسیۆن داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات بەڵام دەسەڵات رژدە لەسەر ئەوەی لە کاتی خۆی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچن کە ئەویش ساڵی 2028ـە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بزانه عێراق لەناو وڵاتانی عەرەبی لە ریزبەندی چەندەمین وڵاته بۆ هەرزانیی ژیان

یاسین

کۆمیسیۆن: تائێستا ٤٠٠ سەرپێچیی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمار کراون

سەڵاح

ئێران: حەشدی شەعبی بەهێزتر بووه

سەڵاح