ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراقچی: تا گوشاری زۆر بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین

عەبباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ سێرگێی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕایگەیاند هتا ئەو کاتەی سیاسەتی “گوشاری زۆر”ی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، دژی ئێران بەردەوام بێت، تاران لەگەڵ واشنتۆن دانوستان ناکات.
عێراقچی ئاماژەی بەمەش کرد لە دیدار لەگەڵ لاڤرۆڤدا، دۆسیەی ناووکیی ئێرانیان تاوتوێ کردووە و تیمەکانی یاسایی، سیاسی و پسپۆڕی هەردوولا بەردەوام لە پەیوەندیدان.
ناوبراو هەڵوێستی ئێرانی بەرانبەر بە وتووێژە ناوکییەکان بە “ڕوون” وەسف کرد و ڕایگەیاند: “ئێمە لەژێر گوشار، هەڕەشە و گەمارۆدا دانوستان ناکەین و هیچ دەرفەتێک بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێمە و ئەمریکا لە بابەتی ناوکیدا، تا ئەو کاتەی گوشاری زۆر بەم شێوەیە بەردوام بێت، ئەم دانوستانە نابێت.”
ئەم لێدوانەی عێراقچی لە کاتێکدایە دۆناڵد ترامپ لە ساڵی ٢٠١٨ بە فەرمی لە ڕێککەوتنی ناوکیی ئێران کشایەوە و سیاسەتی “گوشاری زۆر”ی دژی تاران دەست پێکردەوە.
هەروەها عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو دانوستان لەگەڵ ئەمریکا “ژیرانە، وریایانە و شەرەفمەندانە نییە” و “هیچ کاریگەرییەکی” لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات نابێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمەشی خستەڕوو وڵاتەکەی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ڕووسیا و چین هەنگاو دەنێت و هەڵوێستەکانیان هەماهەنگ دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار دەكات

سەڵاح

ئەمریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات

سەڵاح

سبەی دووشەممە، یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

سەڵاح