zagros news agency

شاندی دەم پارتی سەردانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکیا دەکات

شاندێکی دەم پارتی لە ڕۆژی دووشەممە دەست دەکات بە سەردانی پارت و لایەنە سیاسییەکان. بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، یەکەم سەردان بۆ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دەبێت.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی دەم پارتی بە سەرۆکایەتی تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی دەبێت. میدیاکانی تورکیا باسیان لەوەش کردووە، چەند ئەندامێکی شاندەکەی ئیمڕاڵی بەشداری لەو سەردانە دەکەن.
هاوکات دەم پارتی ڕایگەیاندووە، جگە لە جەهەپە، سەردانی پارت و لایەنە سیاسییەکانی دیکەش دەکەن.
سەردانی دەم پارتی دوای ئەوە دێت کە لە ۲۷ی شوبات عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە داوای چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی کردبوو، لە ئەنجامدا پەکەکە پابەندی خۆی بۆ بانگەوازەکە ڕاگەیاندبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

سەڵاح

دەوڵەتی یاسا بایکۆتی کەناڵی “عەسائیب” دەکات بەهۆی پشتگیریکردنی لە هەڵوێستەکانی حەلبووسی

یاسین

حەماس ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت

یاسین