zagros news agency

دوای ڕەتکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، نرخی دۆلار لە ئێران بەرز بووەوە

دوای ئەوەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران، پێشنیاری دانوستان لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکای ڕەت کردەوە، جارێکی دیکە نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئەم وڵاتە گەیشتەوە زیاتر لە ٩٢ هەزار تمەن.
هەرچەند پێشتر نرخی دۆلار ٩٥ هەزار تمەنیشی تێ پەڕاند، بەڵام لە ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ خوار ٨٩ هەزار تمەن دابەزیبوو.
خامنەیی لە گوتەکانیدا جەختی لە پاراستنی بەهای پارەی نیشتمانیی وڵاتەکەی کردەوە و گوتی دەبێ پارەی ئەو کاڵایانەی هەناردە دەکرێن، بگەڕێندرێنەوە ناوخۆی ئێران.
ئەمە لە کاتێکدایە، چەندان ملیار دۆلار پارەی ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە لە وڵاتانی جیهان بلۆکە کراون. بۆ نموونە، ڕۆژنامەی شپیگڵی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەوڵ دەدات نزیکەی ٤.٩ ملیار دۆلار پارەی بلۆکەکراوی خۆی لەلای کۆمپانیایەکی بۆرسەی ئەڵمانیا وەرگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل؛ مانگرتنی سەرتاسەری و خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان

یاسین

مانچستەر سیتی دەست بەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

یاسین

بەهۆی هێرشی داعش لە بیابانی ڕەقە ١١ کەس گیانیان لەدەست دا

سەڵاح