zagros news agency

ڕوانگەی سووری: لە هێرشێکی شانەکانی داعشدا لە دێرەزوور شەڕڤانێکی هەسەدە کوژرا

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە درێژەی هێرشەکانی شانە نووستووەکانی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێرش کراوەتە سەر خاڵێکی سەربازیی هەسەدە لە شارۆچکەی شحێل لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور.
بەگوێرەی ئەم هەواڵەی ڕوانگە، بە هۆی ئەم هێرشە‌ی لەلایەن شانەیەکی داعشەوە کراوە، چەکدارێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات گیانی لەدەست داوە.
ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە (٢٠٢٥) تا ئێستا، ئەمە ٥٧ـەمین هێرشی چەکدارانی داعشە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە دەکرێت.
هەر بەهۆی ئەم هێرشانەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢١ کەس گیانیان لەدەست داوە ولە نێویاندا ١٢ شەڕڤانی هەسەدە و ٤ هاووڵاتیی مەدەنی هەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزینى زیاترى تۆمار کرد

یاسین

ترەمپ: نایەوێت ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ بکاتەوە

سەڵاح

لیژنەکا بلند ب سەروکاتیا پارێزگارێ دھۆکێ ھاتە پێک ئینان بۆ بەرھەڤیێن ئەنجامدانا سەرژمێری یا گشتی

سەڵاح