zagros news agency

توێژەران: ڤیدیۆ دروستکراوەکانی ئاژەڵان بە ژیریی دەستکرد تێگەیشتنی ئێمە بۆ ژیانی کێوی تێکدەدەن

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری زانستیی (Conservation Biology) لە لایەن توێژەرانی زانکۆی کۆردۆباوە بڵاوکراوەتەوە، هۆشداری دەدات لەوەی بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆ دروستکراوەکانی ئاژەڵان بە ژیریی دەستکرد، تێگەیشتنی گشتی بۆ ڕەفتاری ئاژەڵان دەشێوێنێت و هەوڵەکانی پاراستنی گیاندارە لەناوچووەکان ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە.
گرنگترین هۆشداری و تێبینییەکانی توێژینەوەکە:
دروستکردنی ڕەفتاری نادرست و ناڕاستەقینە: ڤیدیۆ ڤایرۆڵکراوەکان جۆرەها ڕەفتاری ئاژەڵان بە هەڵە نیشان دەدەن؛ بۆ نموونە ڤیدیۆی داپۆشینی جوجکەکان لە باران لە لایەن دایکەوە، ئەو ڕاستییە دەشارێتەوە کە لە ٩٠٪ی جۆری باڵندەکاندا باوکیش بەشدارە، یان ئاژەڵە ڕاوکەرەکان و ڕاوکراوەکان بە میهرەبانییەوە لەگەڵ یەکتر نیشان دەدرێن کە دوورە لە ڕاستییەوە.
دروستکردنی هەستی ئاسایشی ساختە: بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵە کێوییەکان (وەک ڕزگارکردنی ورچێکی جەمسەری و سوپاسگوزاریی ئاژەڵەکە)، هەستێکی هەڵەی ئاسایش لای مرۆڤ دروست دەکات و هانی بازرگانیی نایاساییی ئاژەڵە دەگمەنەکان دەدات.
پەراوێزخستنی ئاژەڵە کەم‌ناوبانگەکەن: ناوەڕۆکی ژیریی دەستکرد زیاتر سەرنج دەخاتە سەر مەمکدارە “جوان و باوەکان”، ئەمەش وادەکات بودجەی ڕێکخراوەکان زیاتر بۆ ئەوان بڕوات و ئاژەڵەکانی تر (وەک مەمکدارەکان، زوحەفەکان و خشۆکەکان) پەراوێز بخەرێن.
تێکدانی داتاکانی توێژینەوەی زانستی: توێژینەوەیەکی تری گۆڤاری (Nature Ecology and Evolution) ئاشکرای دەکات کە دەستکاریکردنی وێنەی ئاژەڵان لە ڕێگەی ئامرازەکانی ژیریی دەستکردەوە بۆ مەبەستی جوانی، دەبێتە هۆی گۆڕینی تایبەتمەندییە دیارەکانی جۆری ئاژەڵەکە و خەڵەتاندنی زانایان لە دەستنیشانکردنی جۆری ڕاستەقینەی ئاژەڵەکان لە پلاتفۆرمە زانستییەکاندا.
چارەسەر: توێژەران جەخت دەکەنەوە کە ڕێکخستنی یاساییی جیهانی بۆ ئەم ناوەڕۆکانە سەختە، بۆیە تاکە ڕێگە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و پەروەردەی میدیاییە تا بەکارهێنەران فێر ببن گومان لەو ناوەڕۆکانە بوبەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەینبینن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەربژێرانی پارێزگاری کالیفۆرنیا لەبارەی کێشەکانی سینەما بێدەنگن

ART

لە ٧٧ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیییدا، ژمارەی دانیشتووانی ئیسرائیل ١٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

یاسین

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

یاسین