ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ئێران هوشداریی هەستانی لافاو درا

کەشناسیی ئیران سەبارەت بە ئەگەری هەستانی لافاو لە پێنج پارێزگای ئەم وڵاتە و لەوانەش دوو پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداریی دا
فەرمانگەی کەشناسیی ئیران بڵاوی‌کردەوە لە ڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ لە باکووری ڕۆژئاوای ئێرانەوە دەگاتە ئەم وڵاتە و زیاتر لە 70٪ی ڕووبەری خاکی ئێران دەگرێتە خۆی.
کەش‌ناسیی ئیران هوشداریی داوە، لە پێنج پارێزگای باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە و لەوانەش دوو پارێزگای ئیلام و لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دڵنیاییەوە لافاو دێت و ئەم شەپۆلە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت.
شەپۆلی بارانەکە هەموو پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە هەردوو پارێزگای لوڕستان و ئیلام هۆشداریی دۆخی سوور ڕاگەیاندراوە.
دۆخی سوور مەتریسدارترین دۆخی ڕووداوە سرووشتییەکانه.
پارێزگای لوڕستان پێشترێش تووشی لافاوی مەترسیدار هاتووە. لافای بەهاری چوار ساڵ لەمەوبەری شاری “پۆل‌دۆختەر”ی پارێزگای لوڕستان ١٥ کوژراو و ٢٥٦بریندار و تێکڕمانی زیاتر لە ٣هەزار و ٦٠٠ ماڵی لێکەوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پلەی گەرمی زەوی سنورێکی مەترسیداری تێپەڕاندوە، 2024 بە گەرمترین ساڵ لە مێژوودا تۆمار دەکرێت

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت؛ پابەندین بە پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان

سەڵاح

کوردێک خۆی بۆ بەربژێریی هەڵبژارنی سەرۆک‌کۆماری ئێران ناونووس کرد

یاسین