ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.2 پلەی ڕێکختەر ئیستانبوڵی هەژاند.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندیی بوومەلەرزەزانی ئافاد (AFAD)، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 6.2 پلە کەناراوەکانی سیلیڤری لە ئیستانبوڵی دا.
ڕاشیگەیاند “قوڵایی بوومەلەرزەکە 6.92 کیلۆمەتر بووە، بوومەلەرزەکە لە پارێزگاکانی بورسا، یالۆڤا و تەکیرداغ هەستی پێکراوە.
لە ترسی بوومەلەرزەکە هاووڵاتییانی ئیستانبوڵ ڕایانکردە سەر شەقامەکان و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە بارەی بوومەلەرزەکە ئاشکرا نەکراوە، تەنیا ئەوە نەبێت لە کاتی بوومەلەرزەکەدا هاووڵاتییەک لە باڵەکۆنەوە خۆی هەلداوە و بریندار بووە.

