zagros news agency

ڕوانگەی سووریا: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 25 کەس لە سووریا کوژراون،

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لانیکەم 25 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا گیانیان لەدەستداوە و زۆربەی قوربانییان هاووڵاتیی سڤیلن.
ڕوانگەی سووریا ڕایگەیاند، لەنێو قوربانییەکاندا، تەرمی 17 هاووڵاتی لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزراونەتەوە. ڕووداوەکانی کوشتن لە بارودۆخی جیاوازدا ڕوویانداوە و قوربانییەکان خەڵکی گوندەکانی سەر به دەرعا، پارێزگای لازقیە، حومس و حەما بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە تەنها چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، لە ڕێکەوتی 22ی نیسان، ڕوانگەی سووریا کوژرانی 17 کەسی دیکەی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاندبوو. ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامیی توندوتیژی و ناسەقامگیری لە سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئوسترالیا سزای بەسەر چوار بەرپرسی تاڵیباندا سەپاند

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا خالید مەلەکی

سەڵاح

لە دێرەزۆر چەکدارانی سەر بە ئێران و هەدەسە پێکیان دادا

سەڵاح