zagros news agency

درووزیی سووریا هێرشی سەر شارۆچکەی جەرەمانای دیمەشق سەرکۆنە دەکەن

دەستەی ڕۆحیی پێکهاتەی موسڵمانی درووزی لە سووریا، هێرشەکەی سەر شارۆچکەی جەرەمانا لە دەوروبەری دیمەشق سەرکۆنە دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە دەوڵەت (حکومەتی سووریا) بەرپرسیارە لە قووڵبوونەوەی قەیرانی وڵاتەکە.
لە بەیاننامەیەکدا کە بڵاویکردووەتەوە، دەستەی ڕۆحیی درووزییەکان ڕایگەیاندووە: “ئێمە سووکایەتیکردن بە پێغەمبەر محەمەد (سڵاو و ڕێزی خوای لێبێت) سەرکۆنە دەکەین و پێمانوایە ئەم تۆمارە دەنگییەی بڵاوکراوەتەوە، ئامانج لێی دروستکردنی ئاژاوە (فیتنە) و پەرتبوون بووە.”
هەروەها دەستەکە هێرشەکەی سەر شارۆچکەی جەرەمانای ڕەتکردەوە کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە دانیشتووانی ناوچەکە.
لە بەیاننامەکەدا جەخت کراوەتەوە، “پاراستنی گیان و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان لە ئەستۆی دەوڵەت و دامەزراوەکانیەتی” و داوا لە لایەنە فەرمییەکان کراوە ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر ئەوەی لە جەرەمانا ڕوویداوە، بدەن.
دەستەی ڕۆحیی درووزییەکان ڕاشیگەیاندووە، دەسەڵاتی سووریا لە “قووڵبوونەوەی قەیرانەکە و هەر پێشهاتێکی دیکە کە ڕووبدات، بەرپرسیارە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

خامنەیی: دۆسیەی ئەتۆمی بیانووی ڕۆژئاوایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران

یاسین