zagros news agency

ئیسرائیل گروپێکی چەکداری لە سووریا کردە ئامانج و هۆشداری دەداتە دیمەشق

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە گروپێکی چەکداری توندڕەوی لە سووریا کردووەتە ئامانج کە بەنیازبوون هێرش بکەنە سەر هاووڵاتیانی درووز لە ناوچەی ئەشرەفیەت سەحنایا.
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە ڕێگەی “لێدانێکەوە” ئەو گروپەیان کردووەتە ئامانج کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە.
کاتس هەروەها هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ڕژێمی سووریا کرد و ڕایگەیاند: “هیچ هەڕەشەیەک لەسەر کۆمەڵگەی درووز قبووڵ ناکەین.”
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل داوای لە حکومەتی سووریاش کرد ڕێگری لە هەر هێرشێک بکات کە لە داهاتوودا بکرێتە سەر هاووڵاتیانی درووز لەم وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان کەمێک بەرزبوەوە

سەڵاح

یاماڵ خۆی دەخاتە نێو کێشەیەکی گەورە

یاسین

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەستخۆشیی بۆ توێژێک دا

سەڵاح