روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزە ناوخۆییەکان لە شارەکانی جەرەمانا و ئەشرەفیەتی سەحنایا لە گوندەکانی سەر به دیمەشق، ٧٣ کەس کوژراون.
بەپێی راپۆرتی ڕوانگەی سوری، ٣٠ ئەندامی هێزەکانی ئەمنی، ١٥ چەکداری دروزی و یەک هاووڵاتی مەدەنی لە جەرەمانا و سەحنایا کوژراون. هەروەها ٢٧ کەسی دروزی دیکە لە سوەیدا و دەوروبەری کوژراون.
ئەم پێکدادانە بەشێکن لە گرژی و ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی سووریا ق هێشتا دوای چەندین ساڵ شەڕ، ئەم وڵاتە نەیتوانیوە سەقامگیری ببینێت.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم شەڕانە کاریگەرییەکی زۆر خراپیان لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دروست کردووە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پابەندبوونی زیاتر بە پاراستنی سەلامەتی خەڵک نیشان بدەن.
هەواڵی داهاتوو

