zagros news agency

ئیسرائیل: مووشەکێکی حووسییەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆن چەند کەسی بریندار کرد

بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە مووشەکێکی حووسییەکانی یەمەن لە خاڵێکی نزیک تێرمیناڵی سەرەکیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بن گوریۆن لە دەوروبەری تەلئەبیب کەوتۆتە خوارەوە.
گرتە ڤیدیۆیی پشتڕاستنەکراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە و نیشانی دەدەن هاوکات لەگەڵ بەرکەوتنی مووشەکەکە و بەرزبوونەوەی ستوونێکی دووکەڵ، شۆفێران لەسەر شەقامێکی نزیک فڕۆکەخانەکە هەوڵی خۆ حەشاردان دەدەن.
میدیاکانی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەکانی فریاگوزاریی خێراوە بڵاویان کردۆتەوە بەهۆی تەقینەوەکەوە چوار کەس بریندار بوون و دوو کەسی دیکەش لە کاتی هەوڵدان بۆ پەنابردن بریندار بوون.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “هەر لایەنێک گورزمان لێبوەشێنێت، گورزێکی چەند هێندە قورستری لێدەدەینەوە.”
لە بەرانبەردا، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، لە بەیاننامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی ئیسرائیل “چیتر بۆ گەشتی ئاسمانی سەلامەت نییە.”
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن دوای وەستانێکی کورت، دەستیان پێکردۆتەوە، بەڵام هەندێک لە هێڵە ئاسمانییە گەورەکان، لەوانە کۆمپانیای لۆفتهانزای ئەڵمانی، گەشتەکانیان بە شێوەیەکی کاتی هەڵوەشاندووەتەوە.
پێش کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکەی حووسییەکان، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەندین ناوچەی ئیسرائیل لێدرا.
هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە بۆ زانینی هۆی ئەوەی کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی نەیتوانیوە ڕێگری لەو مووشەکە بکات و بیپێکنێت، لە لێکۆڵینەوەدایە. وێنەکان کە لەلایەن میدیا ناوخۆییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، نیشانی دەدەن کە لە شوێنی بەرکەوتنی مووشەکەکە چاڵێکی گەورە دروست بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى جووت سایدی شەقامی “گەزنە”یان بەسەرکردەوە

یاسین

30 ساڵ لەمەوبەر كه‌سێك تانكێكی دزی وێرانكارییه‌كی گه‌وره‌ی پێ ئه‌نجام دا

سەڵاح

هەولێر.. سبەی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی دەست پێدەكات و مەسرور بارزانی یەكەم دار لە پڕۆژەكەدا دەچێنێت

سەڵاح