zagros news agency

سەرۆکایەتیی ڕۆحانیی درووزییەکان و حکوومەتی سووریا لەبارەی سوەیداوە گەیشتنە ڕێککەوتن

سەرۆکایەتیی ڕۆحانیی موسڵمانە درووزییەکان لە سووریا ڕایگەیاند، لەگەڵ حکوومەتی سووریادا سەبارەت بە پارێزگای سوەیدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک.
سەرۆکایەتیی ڕۆحانیی درووزییەکان لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، جەختی لەسەر ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە کردووەتەوە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە ئامادەبوونی شێخ حیکمەت ئەلحەجەری و هەردوو شێخی عەقڵ، یوسف جەربوع و حەمود ئەلحناوی، هەروەها میر حسێن ئەلئەترەش، میر یەحیا عامر، عاتف هندی، وەسم عیزەدین و نوێنەرانی یەکە چەکدارەکان بەڕێوەچووبوو.
بەپێی بەیاننامەکە، لەم کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر چەند خاڵێک کراوەتەوە، لەوانە:
چالاککردنەوەی هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆ (پۆلیس) لە ئەندامانی پێشووی هەمان هێز.
چالاککردنەوەی پۆلیسی دادوەری لە هاووڵاتییانی پارێزگای سوەیدا خۆیان و بە زووترین کات.
هەڵگرتنی گەمارۆی سەر شارۆچکەکانی سەحنایا، ئەشرەفیەی سەحنایا و جەرەمانا و ئاساییکردنەوەی ژیان لەو ناوچانەدا.
مسۆگەرکردنی ئاسایشی ڕێگای دیمەشق-سوەیدا.
ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادان لە هەموو ناوچەکان.
سەرۆکایەتیی ڕۆحانیی درووزییەکان لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەمە کردووە، هەر ڕاگەیەندراوێکی دیکە پێچەوانەی ئەم خاڵانە بێت، بە ڕاگەیەندراوێکی تاکلایەنە هەژمار دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا 48 کاتژمێر مۆڵەت دەدات بە فێرمین بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵەوە پێگەیشت

سەڵاح