zagros news agency

دادگای هۆرمزگان ئاماری کۆتایی قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەرعەباسی ڕاگەیاند

 

دادگای پارێزگای هۆرمزگانی ئێران ئاماری کۆتایی قوربانییانی تەقینەوەکەی لەنگەرگەی ڕەجایی لە بەندەرعەباس ڕاگەیاند و جەختی کردەوە، ٥٧ کەس لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەست داوە.
ئەم ڕاگەیاندنەی دادگا لە کاتێکدایە پێشتر ژمارەی جیاواز لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانەوە بڵاوکرابووەوە. بەرپرسانی حکوومەت پێشتر باسیان لە گیانلەدەستدانی ٧٠ کەس کردبوو، هەروەها وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش لە ڕۆژی یەکی ئایاردا ڕایگەیاندبوو ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.
دادگای هۆرمزگان سەبارەت بە هۆی جیاوازیی نێوان ئامارەکان ڕایگەیاند، ئامارە سەرەتاییەکان زیاتر بوون چونکە پشت بە ژمارەی ئەو گووشانە بەسترابوو، پاشماوەی جەستەی قوربانییانی تێدا گواسترابووەوە. بەڵام دوای پشکنین و بەدواداچوون دەرکەوتووە هەندێک لەو پاشماوانەی لە گووشی جیاوازدا بوون و هی هەمان کەسان بوون، بۆیە ژمارەی کۆتایی قوربانییان ە بۆ ٥٧ کەسکەمکراوەتەو.
بەپێی ڕاگەیاندنەکەی دادگای هۆرمزگان، تا ئێستا تەرمی ٤٦ کەس لە قوربانییەکان ناسراونەتەوە و کاروباری ناشتنیان بۆ ئەنجام دراوە، هاوکات ١١ کەسی دیکەش هێشتا چارەنووسیان نادیارە و بە بێسەروشوێن هەژمار دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی :  لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم  تاوە باران و برووسکە دەبێت

سەڵاح

ئیسرائیل، هێرشی بۆ سەر باشووری لوبنانیش دەست پێکرد

یاسین

سووریا ڕێژەی هاوردەکردنی کەرەستەی خۆراکی بەرزکردووەتەوە

یاسین