zagros news agency

ئۆزگور ئۆزەل: هێرشی سەر من پەیامێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە خۆپیشاندان

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی کۆماری گەل (CHP) ڕایگەیاند هێرشەکەی سەر ئەو، نامەیەکی ئاشکرایە بۆ ئەو و هەموو ئەندامانی CHP کە نەچنە سەر شەقامەکان و داوای مافەکانی گەل نەکەن.
ڕۆژی یەکشەممە، کاتێک ئۆزەل لە ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە ئیستانبول بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی سیری سورەیا ئۆندەر، سیاسەتمەدارێکی پڕۆ-کوردی کە شەممە کۆچی دوایی کردبوو، دەردەچوو، پیاوێکی سپی قژ لێی نزیک بووەوە و بە دەستی کراوە شەقازلەیەکی لە ڕوومەتی دا. تۆمەتبار دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کرا.
بەپێی لێدوانی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، هێرشبەرەکە پیاوێکی ٦٦ ساڵانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ دوو منداڵی خۆی کوشتووە و لە ساڵی ٢٠٢٠ ئازاد کراوە.
ئۆزەل گوتی دۆزینەوەی کەسانی پشت ئەم هێرشە ئەرکی پۆلیسە، بەڵام گەر لێکۆڵینەوەکان شکست بهێنن، ئەوا خۆی هەموو ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات.
سەرۆکی CHP لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “پێمان دەڵێن مەچنە سەر شەقامەکان، لە ئەنقەرە دانیشن. واتای نامەکە ئەوەیە. دەیانەوێت بڵێن کەسێک کە دوو منداڵی خۆی کوشتبێت، ناتوانێت تۆش بکوژێت؟ ئەمڕۆ دەستی بەتاڵە، بەڵام سبەی دەستی پڕ دەکەن. ئێمە پەیامەکەیانمان باش خوێندەوە کە دەڵێن مەچنە سەر شەقامەکان. بەڵام پەیامی ئێمەش هەیە: ئێمە سبەی ئێوارە لە مەیدانی بەیازید دەبین، ڕۆژی شەممە لە وان، و ڕۆژی ١٩ی مانگیش لە ئیزمیر دەبین. وەڵامی ئێمە ئەوەیە. بانگی کەسێک دەکەم کە بکوژی منداڵەکانی خۆی بێ چەک ناردووە سەر من، ئەگەر ئازای بە دەستی پڕەوە بینێرە سەر من. ئێمە لێرەین.”
ئەم ڕووداوە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ئاسایشی سیاسەتمەداران لە تورکیا زیاتر کردووە. پێشتر، لە ساڵی ٢٠١٩، کەمال کیلیچدارۆغلو، سەرۆکی پێشووی CHP، لە کاتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی ناشتنی سەربازێکدا لە پارێزگای ئەنقەرە دووچاری هێرش بووبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانی ناتۆ بودجەی بەرگریی بەرێژەی لەسەدا ١٨ زیاددەکات

سەڵاح

ئەو دەستەسڕەی مێسی یەکەم گرێبەستی لە بارسێلۆنا لەسەر واژۆکرد بە ملیارێک و 400 ملیۆن دینار فرۆشرا

یاسین

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان

سەڵاح