zagros news agency

ئیمارات نێوەندگیری لەنێوان سووریا و ئیسرائیلدا دەکات

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئیمارات کەناڵێکی پەیوەندیی نهێنیی لەنێوان ئیسرائیل و سووریادا دامەزراندووە. گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان هەردوولاش تایبەتن بە دۆسیەکانی ئاسایش، هەواڵگری و دروستکردنی متمانە لەنێوانیاندا.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆیتەرز، دۆسیە سەربازییەکان و بابەتی هێرشەکانی ئیسرائیل لە سووریا، بەشێک نین لەو دانوستاندنانە.
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، ئیسرائیل سەدان هێرشی کردووەتە سەر سووریا . لەم ماوەیەی دواییشدا، هێرشێکی کردبووە سەر نزیک کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە.
بەرپرسە نوێیەکانی سووریاش دەڵێن: ئەوان نابنە هەڕەشە لەسەر هیچ وڵاتێک، بە ئیسرائیلیشەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ بەشداری لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی ناکات

یاسین

حاجییه‌كی كورد له‌ مه‌ككه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

سەڵاح