zagros news agency

هێزە کلاو شینەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تا نێوەڕاستی ٢٠٢٧ لوبنان جێدەهێڵن

 

بەپێی ڕاگەیاندنی گوتەبێژی یونيفيل، هێزەکانی پاراستنی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان، ناسراو بە «کلاو شینەکان»، بڕیارە بەشێکی زۆری ئەم وڵاتە تا نێوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٧ جێبهێڵن.
بە گوتەی گوتەبێژەکە، لەگەڵ تەواوبوونی ئەرکی ئەم هێزە کاتییە ولە کۆتایی ئەمساڵ، گەڕانەوەی کارمەندەکان بۆ وڵاتەکانیان و سپاردنی پۆستەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دامەزراوە لوبنانییەکان دەست پێدەکات.
نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی ٥٠ ساڵە هێزەکانی لە ناوچە سنوورییەکەی نێوان ئیسرائیل و لوبنان جێگیر کردووە. ئێستا نزیکەی ٧٥٠٠ سەرباز لە نزیكەی ٥٠ وڵات لەم ئەرکەدا بەشدارن.
ئەڵمانیا بە نزیکەی ٢٠٠ سەرباز، بە تایبەتی لە پاراستنی کەناراوەکانی لوبنان و ڕێگرتن لە قاچاخی چەک بەشدارە. ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی رابردوو بە فشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە کۆتاییهێنانی ئەرکی یونيفيل ڕازی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا بەشداریی هێزەکانی کۆریای باکووری لە شەڕی ئۆکرانیا پشتڕاست کردەوە

یاسین

بڕی 150 ملیار دینار پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی کەلار دەکەوێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە

گوران

حەج و عومرەی کوردستان: 12ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ڕێگه‌ی وشكانی و 14ی مانگیش له‌ ڕێگه‌ی ئاسمانی حاجیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌

سەڵاح