دەوڵەتی بەریتانیا دانووستانە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت، گەمارۆی خستە سەر شارۆچکەنشینانی کەناری ڕۆژئاوا و باڵیۆزی ئیسرائیلی وەک نوێنەری بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بانکردە وەزارەتی دەرەوە.
دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جارێکی دیکە بە توندی ڕەخنەی لە هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و سنووردارکردنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی ئەم کەرتە گرت و گوتی: “ئێمە دانووستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئەم دەوڵەتی ئیسرائیلە هەڵدەپەسێرین.”
ئەو هەروەها کردەوەکانی شارۆچکەنشینانی “توندڕەو”ی لە کەناری ڕۆژئاوا سەرکۆنە کرد و گوتی دەوڵەتی نتانیاهۆ بەرپرسیارییەتی هەیە پێش بە کردەوەکانیان بگرێت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە هەمان کاتدا گوتی، ئەم وڵاتە به هاوکارییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا دەچێتەوە و جەختی کردەوە: “کردەوەکانی دەوڵەتی نتانیاهۆ ئەم کارەی پێویست کردووە.”

