zagros news agency

بەریتانیا دانووستانە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل هەڵپەسارد

دەوڵەتی بەریتانیا دانووستانە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگرت، گەمارۆی خستە سەر شارۆچکەنشینانی کەناری ڕۆژئاوا و باڵیۆزی ئیسرائیلی وەک نوێنەری بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بان‌کردە وەزارەتی دەرەوە.
دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جارێکی دیکە بە توندی ڕەخنەی لە هێرشە بەرفراوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و سنووردارکردنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی ئەم کەرتە گرت و گوتی: “ئێمە دانووستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێی بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئەم دەوڵەتی ئیسرائیلە هەڵدەپەسێرین.”
ئەو هەروەها کردەوەکانی شارۆچکەنشینانی “توندڕەو”ی لە کەناری ڕۆژئاوا سەرکۆنە کرد و گوتی دەوڵەتی نتانیاهۆ بەرپرسیارییەتی هەیە پێش بە کردەوەکانیان بگرێت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە هەمان کاتدا گوتی، ئەم وڵاتە به هاوکارییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا دەچێتەوە و جەختی کردەوە: “کردەوەکانی دەوڵەتی نتانیاهۆ ئەم کارەی پێویست کردووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پێشوازی لە کاندیدکردنی عەلی زەیدی دەکات

دڵشاد

قوتابیانی سلێمانی”شەڕڤانۆ” نمایش دەکەن

ART

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاریی مرۆیی لە لازقیە و قەرداحە دابەش دەکات

یاسین