zagros news agency

وەزیری دەرەوە ئەمریکا باس لە مەترسیی داڕمانی دەستەڵاتی سووریا دەکات

مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ئایار، لە ڕەوتی دانیشتنی بیستنی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی سینات گوتی، “دەوڵەتی سووریا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری گەورە بووەتەوە و ئەم قەیرانە دەتوانێت بە زوویی ببێتە هۆی تێکڕمانی.”
ڕۆبیۆ دەریبڕی: «بەپێی هەڵسەنگاندنەکانمان دەوڵەتی گواستنەوە بە ڕوونی ڕەنگە تەنیا چەند حەفتەیەک، نەک چەند مانگ، لەگەڵ تێکڕمانی تەواو و دەستپێکردنی شەڕێکی نیوخۆیی گەورە مەودای هەبێت.» ڕوبیو جەختی کردەوە ئەم سیناریۆیە دەتوانێت ببێتە هۆی “دابەشبوونی سووریا” و “دەرەنجامی بەرفراوانی بۆ سەقامگیریی ناوچەیی” بەدوای خۆیدا بهێنێت.
ئەم لێدوانانە لە وەڵامی پرسیارەکانی ئەندامانی لیژنەی دەرەکی سینات دەربارەی بڕیاری دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزا ئابوورییەکان دژی سووریا خرایەڕوو.
ڕوبیو ڕایگەیاند وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کارمەندانی خۆی لە تورکیا فەرمانی داوە لەگەڵ کاربەدەستانی نیوخۆیی لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی گواستنەوەی سووریا پەیوەندی ببەستن تا پێویستییە خێراکانی ئەم وڵاتە لە بواری یارمەتییە مرۆییەکان و ئاوەدانکردنەوە دیاری بکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروە‌ها گوتی: «ئێمە خەریکی لێکۆڵینەوەی ئەوەین چۆن دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر و بەرپرسیارانە یارمەتیی خەڵکی سووریا بدەین، بەبێ ئەوەی ئەم یارمەتیانە ببنە هۆی پەرەسەندنی گرژییەکان.»
سزا نێودەوڵەتییەکان دژی سووریا لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە بەهۆی پێشێلکردنی بەرفراوانی مافەکانی مرۆڤ و پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان سەپێنرابوون، دوای ڕووخانی ئەو بوونەتە ڕێگرێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە.
بڕیاری نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سووریا بە ئامانجی ئاسانکردنی هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان و وەبەرهێنانی بیانی، بەتایبەتی لە وڵاتانی کەناری کەنداوی فارس وەرگیراوە. لەگەڵ ئەمەشدا، چاودێران ئاگاداری دەدەن بەبێ دروستکردنی پێکهاتەیەکی حکوومیی فراوان، پایەدار و دیموکراتیک ئەم هەنگاوانە لەوانەیە ببنە هۆی پەرەسەندنی گرژییە نێوخۆییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

قوتابیان پۆلی نۆ ده‌توانن نمره‌ نوێیه‌كانیان له‌ ئه‌پلیكه‌یشنی ئی – هه‌ڵسه‌نگاندن وه‌ربگرن

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

سەڵاح

بانکێکی بەشدار لە (هەژماری من) قەرزێک بە مووچەخۆرانی کوردستان دەدات

یاسین