zagros news agency

سەردەمێکی نوێ لە جیهانی هاککردن دەستی پێکرد

 

لەمەودوا بۆ ئەوەی نەبیتە قوربانی هاککەران پێویستت بە کلیککردن لەسەر هیچ لینکێکی گوماناوی یان کردنەوەی فایلێکی نەناسراو نییە چونکە جیهانی ئاسایشی زانیارییەکان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێ لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بووەتەوە کە بە هێرشەکانی سفر کلیک ناسراون و بە تەواوی شێوازی هاککردنی کلاسیکییان گۆڕیوە
ئەم جۆرە هێرشە مەترسیدارانە زیاتر لە ڕێگەی ناردنی نامەیەکەوە لە بەرنامەکانی وەک واتسئاپ یان ئایمەسج جێبەجێ دەکرێن بە جۆرێک کە هاککەران کۆدێکی داڕێژراوی شاراوە دەنێرن و سیستمی ئامێرەکەش بەبێ ئاگاداری یان دەستوەردانی بەکارهێنەر نامەکە جێبەجێ دەکات و کۆنتڕۆڵی مۆبایلەکە دەکات گەورەترین کێشەش لەم هێرشانەدا ئەوەیە کە هیچ نیشانەیەکی دیار لەسەر ئامێرەکە جێناهێڵن و بەکارهێنەر بە هیچ شێوەیەک هەست بە دزەپێکردنی زانیارییەکانی ناکات
بۆ پاراستنی ئامێرەکان لەم مەترسییە بێدەنگە شارەزایان جەخت لەسەر چەند هەنگاوێکی سەرەکی دەکەنەوە کە گرنگترینیان ئەپدێکردنەوەی بەردەوامی سیستمی کارپێکردنی مۆبایلەکانە بۆ داپۆشینی کەلێنە ئەمنییەکان هاوکات چالاککردنی دۆخی پاراستنی توند وەک دۆخی کەرەنتینە یان Lockdown Mode لە ئامێرەکانی ئەپڵدا دەبێتە قەڵغانێکی بەهێز چونکە ڕێگری لە پرۆسێسکردنی داتای سەرچاوە نەناسراوەکان دەکات

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشبینییەکان بۆ 98ـەمین خولی خەڵاتەکانی ئۆسکار

ART

پەیامێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی شێخەكان و كەسایەتیی هۆزەكانی عێراق دەكات

یاسین