zagros news agency

سووریا.. دەست بەسەر زیاتر لە ١.٧ ملیۆن حەبی کپتاگۆندا گیرا

هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی نوێی سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری دەرعا دەستیان بەسەر کۆگایەکی گەورەی ماددەی هۆشبەردا گرت کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار حەبی کپتاگۆنی تێدابوو و ئامادە کرابوو بۆ ناردنە دەرەوەی وڵات.
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی سووریا (سانا) بڵاوی کردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاریی هەواڵگری، هێزە ئەمنییەکان و بەشی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری دەرعا، دەستیان بەسەر کۆگایەکدا گرتووە کە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار حەبی کپتاگۆنی تێدابووە و هەوڵی ناردنی بۆ دەرەوەی سووریا دەدرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەمە دووەمین ئۆپەراسیۆنی گەورەی ئەم هەفتەیەیە. لە ٢٨ی ئەم مانگەشدا، هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی “نەبک” هەوڵێکی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەریان لە لوبنانەوە بۆ ناو خاکی سووریا پووچەڵ کردبووەوە و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر حەبی کپتاگۆن و حەشیشدا گرتبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانیش ڕایگەیاند، لەدوای گۆڕانکاریی سیاسیی ئەم دواییە و ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، هێزەکانیان دەستیان بەسەر ١٣ کارگە و شوێنی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر، ٣٢٠ ملیۆن حەبی کپتاگۆن و هەروەها هەزار و ٨٢٦ کیلۆگرام حەشیشدا گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوڵاتیانی 12 وڵات بۆیان نییە بچنە ئەمریكا

یاسین

کۆمپانیای لوفتهانزای ئەڵمانی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل درێژکردەوە

یاسین

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح