zagros news agency

وەزیری دەرەوەی عومان: زیادکردنی مەرج دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران ئاڵۆز دەکات

بەدر بن حەمەد ئەلبوسعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، ڕایگەیاند زیادکردنی مەرج و بەرزکردنەوەی ئاستی داواکارییەکان، پرۆسەی دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاڵۆزتر دەکات.
ئەلبوسعیدی لە میانی سەردانێکیدا بۆ قاهیرە گوتی، هەوڵەکان بۆ لێک نزیککردنەوەی بۆچوونەکان بەردەوامن، بەڵام تا ئێستا کاتێکی دیاریکراو بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان دیاری نەکراوە. هەروەها ئاشکرای کرد وڵاتەکەی لە نێوەندگیری بەردەوامە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
وەزیری دەرەوەی عومان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەدر عەبدولعاتی، هاوتا میسرییەکەیدا، جەختیان لە پێویستیی ئاگربەست لە غەززە، دژایەتیی کۆچپێکردنی فەڵەستینییەکان و پشتیوانی لە چارەسەری دوو دەوڵەت کردەوە.
لە کۆتاییدا هەردوو وەزیر داوایان کرد پێشینە بە چارەسەری دیپلۆماسی بدرێت بۆ دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، بە ئامانجی چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر و بەغدا لەسەر چەند پرسێکی گرنگ رێککەوتن

یاسین

لە سووریا ئەم مانگەش داعش لە هێرشان بەردەوام بوو

یاسین

لە بازگەكانی دێگەڵە و سماقووڵی دەست بەسەر ماددەی هۆشبەر گیراوە

سەڵاح